هەواڵ- کوردستان
پەرلەمانتارێکی یەکێتی جەڵتە لێیدا
کۆباس
بەپێی زانیاریەکانی کۆباس حەسەن ئاڵی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توشی جەڵتەی دڵ بوە و ئەو پەرلەمانتارە خۆی هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە.
لەو بارەیەوە حەسەن ئاڵی بۆ دیجیتاڵ میدیای کۆباس وتی:" بەڵێ ڕاستە ماوەی چوار ڕۆژە جەڵتە لێی داوم بەڵام ئێستا تەندروستیم جێگیرە".
وتیشی :" دکتۆرەکان پێیان وتوم کە بەکارهێنانی مۆبایل کەم بکەمەوە و پشو بدەم ، بۆیە دەچمەوە بەغداو لەوی دەتوانم پشو بدەم".