هەواڵ- کوردستان
لە سلێمانی گۆشتی بەراز دەفرۆشرێت؟
کۆباس
چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وا بڵاوبۆتەوە کە لە فامیلی مۆڵی هەولێر و سلێمانی گۆشتی بەراز دەفرۆشرێت، فامیلی مۆڵی سلێمانیش وەڵام دەداتەوە.
لە وەڵام دانەوەکەدا هاتوە، " هاوڵاتیانی خۆشەویست، هەندێ پەیجی چاوەشەکار هەواڵی ناڕاستمان لەسەر بڵاودەکەنەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئێمە لە خزمەتکردن ناوەستین هەموو ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخەینەوە کە لەسەرمان بڵاودەکرێتەوە کە گوایە گۆشتی بەراز دەفرۆشین یان هەر شتێک لەو بابەتە و دڵنیای دەدەین بە کڕیارانی ئەزیزمان کە ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکیان نیە".