هەواڵ- ڕاپۆرت

چیرۆکى ناونانى مام جەلال..

03/10/2023

294 جار خوێندراوەتەوە


چیرۆکى ناونانى مام جەلال..
ئەو سێوەى بووە هۆى ناونانى مام جەلال..
پێش لەدایکبوونى مام جەلال، ئەو خەونە چى بوو کە باوکى بینى؟
مام جەلال هەرچەندە بە دروستى بەروارى لەدایکبوونى دیار نییە

بەڵام خۆى دەڵێت، دایکى وتوویەتى ساڵێک دواى پارەى فلسى سور لەدایکبووە کە ئەو پارەیە ساڵى ١٩٣٢ پەیدابووە واتە مام جەلال ساڵى ١٩٣٣ لەدایکبووە
مام جەلال لە دیدارێکدا لەگەڵ رادیۆى مەڵبەندى سلێمانى کە مێژووەکەى بۆ ساڵى 2000 دەگەڕێتەوە چیرۆکى ناونانى خۆى دەگێڕێتەوە کە باوکى مامێکى هەبوو ناوی جەلال بوو بە مام جەلال بانگ دەکرا مام جەلال هەر لە تەمەنى لاوێتیدا مردووە و
دواتر ئەم لەدایکبووە و ناونراوە مام جەلال ئەویش بەهۆى خەونێکەوە کە باوکى پێش لەدایکبوونى مام جەلال بینیویەتى لە خەوەکەیدا مامى باوکى سێوێکى داوە بە باوکى مەلاى گوندەکەیان تەفسیرى خەونەکەى بۆ کردووە و پێى وتوە کوڕێکتان دەبێت
مام جەلال بەو جۆرە ناودەنرێت و دەبێتە ناوێکى دیار لەسەر ئاستى کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهان و دەگاتە ئاستێک کە سەرۆکى زلهێزترین وڵاتەکانى جیهان فەرشى سورى بۆ رابخەن و پێشخۆیانى بدەن و راوێژى پێ بکەن

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations