هەواڵ- کوردستان

مام جەلال چۆن بووە فریادڕەسی حەسەن زیرەک؟

03/10/2023

521 جار خوێندراوەتەوە


مام جەلال چۆن بووە فریادڕەسی حەسەن زیرەک؟
حەسەن زیرەک و مام جەلال چۆن یەکیان ناسی؟
بۆچی حەسەن زیرەک قاچی ئەرزی نەدەگرت؟
مام جەلال جیاواز لە ژیانی سیاسی یەکێک بوە لەو کەسانەی زۆر حەزی بە هونەر و مۆسیقا کردوە
 لە نێو هونەرمەندە عەرەبەکان نازم غەزالی و ئوم کەلسووم دوو لە هونەرمەندانە بوون کە زۆر حەزی پێکردون.
بێگومان گۆرانیی هونەرمەندە کوردییەکانشی پێ خۆش بووە و سەرسامی دەنگی تاهیر تەوفیق و محەمەد ساڵح دیلان و حەسەن زیرەک بووە.
هونەرمەند هۆمەر دزەیی کە یەکێک بووە لە هاوڕێ نزیکەکانی مام جەلال چەند جارێک گێڕاویەتیەوە،زۆر جار مام جەلال داوای ئەوەی لێكردوە كە گۆرانی  لە سیلەی قەبرانی حەسەن زیرەکی بۆ بڵێتەوە.

چیرۆکی ناسین و ئاشنابوونی مام جەلال و حەسەن زیرەک دەگەڕێتەوە بۆ بەهار و هاوینی ساڵی خوێندنی (۱۹۵٤-۱۹۵۳) کە ئەو سەردەمە حەسەن زیرەک وەک کرێکار لە لەئوتێل شیمال کەبیری بەغداد کاری کردوە  و مام جەلالیش لە هەمان ئوتێل ماوەتەوە.
ئاشنایەتیەکەی مام جەلال  و حەسەن زیرەک زۆر پەردە دەستێنێت، بەبێ ئەوەی مام جەلال درک بە دەنگ خۆشییەکەی زیرەک بکات تا رۆژێک مام جەلال دەچێتە ژورەکەی و دەبینێت، حەسەن زیرەک گۆرانی  كیژان دەچنە مێرگۆڵان دەچڕێت.
مام جەلال بە ئەسپایی گوێ بۆ ئەم گۆرانییە دەگرێت و زۆر چێژ لە دەنگە خۆشەکەی دەبینێت و دوای ئەوەی دەچێتە لای زیرەک داوای لێ دەکات گۆرانیەکەی بۆ بڵێتەوە، زیرەکیش ئەو گۆرانیە و چەند گۆرانیەکی دیکە بۆ چڕێت، بەڵام مام جەلال زۆر چێژ لە گۆرانی دەسماڵ حەریری سورە وەردەگرێت.

دەنگ خۆشی زیرەك، بەجۆرێك كاریگەری لەسەر تاڵەبانی دروستكردووە، كە بڕیاردەدات هەوڵ بۆ دەركەوتنی بدات، هەربۆیە لە ڕێگەی خزمێکیانەوە بە ناوی  عارف تاڵەبانی رازمەندی بەرێوەبەری رادیۆکە وەردەگرێت
 مام جەلال دەڵێت، کە مژدەی رەزامەندیەکەم پێدا  زیرەک لەخۆشیانا قاچی ئەرزی نەدەگرت.
دوای تاقیکردنەوە حەسەن زیرەک و رادیۆی کوردی بەغداد  گرێبەست دەکەن، بەشێوەیەک دەبێت کە حەسەن زیرەک هەفتەی جارێك بچێت گۆرانی بڵێت و هەرجارە 3 یان 4 دیناری بدرێتێ، کە وەک مام جەلال دەڵێت، ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەو کاتە زۆر بوو، بۆیە بەو جۆرە حەسەن بوو بە گۆرانیبێژ و دۆخی داراییشی باش بوو.
حەسەن زیرەک، بە رامبەر مام جەلال بێ وەفا نەبوە و چەند جارێک لەلای هاوسەرەکەی باسی ئەوەی کردوە، کە یەكێك ئەوی بردۆتە رادیۆ كە پێیان دەوت مام و ئاوا بە دنیا ناسێندراوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations